ئێران؛ كەسێكی نزیكی عەلی خامنەیی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

جیهان

24/03/2020     ژمارەی بینراو 2881

عەلی خامنەیی

راچڵەكین-

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، كەسێكی نزیكی عەلی خامنەیی، رابەری شۆرشی ئیسلامی، بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. 

بەگوێرەی ئەو میدیایانە بێت، عیززەت خامۆشی خەسووی كوڕەكەی خامنەیی، دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا، گیانی لەدەستداوە. 

لەئەوەش روونكراوەتەوە، رۆژی یەكشەممە (خامۆشی) دایكی هاوسەری (مەیسەم خامنەیی) كوڕی خامنەیی كە لە نەخۆشانەی تاران چارەسەری وەردەگرت، گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندووە، تا ئێستا هەزار و 812 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە 23 هەزار و 49 كەس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن