نەتەوە یەكگرتووەكان داوای راگەیاندنی ئاگربەستی نێودەوڵەتی دەكات

جیهان

24/03/2020     ژمارەی بینراو 564

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس

راچڵەكین-

سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای لە هێزە بەشەڕهاتووەكانی جیهان كرد بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئاگربەستێكی نێودەوڵەتی رابگەیەنن.

ئەنتۆنیۆ گوتیرێس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا كە لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە بڵاوكرایەوە، خستبوو پەیامێكی ئاراستەی وڵاتانی جیهان كرد و ئاماژەی بەوەدا كە وێڕای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) تا ئێستا شەڕ و پێكدادانەكان درێژەیان هەیە.

گوتیرێس هۆشداریدا لە مەترسی كۆرۆنا لەسەر دانیشتوانی ئەو ناوچانەی كەبەهۆی شەڕەوە سیستەمی تەندروستییان هەرەسی هێناوە، كارمەندانی تەندروستی تیایاندا دەكرێنە ئامانج لەگەڵ ئەو پەنابەرانەی ناچار بەبەجێهێشتنی ماڵوحاڵیان بوون، دوو هێندە زیاترە.

 سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، داوای وەستاندنی جەنگ و راگەیاندنی ئاگربەستێكی نێودەوڵەتی كرد تا بتوانرێت رێگری بكرێت لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاری مرۆیش بگەیەندرێتە لێقەوماوان. 

بەگوێرەی ئەو ئامارانەبێت كە بڵاوكراونەتەوە، لەئێستادا لە 167 وڵاتی جیهاندا، گایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووەتەوەو زیاتر لە 380 هەزار كەس گیرۆدەی بوون و 16 هەزاری تریش گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن