راچڵەكین
وەزارەتی تەندروستی عێراق بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە وڵات رادەگەیەنێت و لە بەرامبەریشدا ئاشكرایدەكات 75 كەس بە تەواوەتی چاكبوونەتەوە.
ئەمڕۆ 24-3-2020 وەزارەتی تەندروستی عێراق نوێترین ئاماری لەبارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكردەوەو بەگوێرەی ئامارەكەش، 316 كەس لە سەرانسەری وڵاتدا تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
ئامارەكە دەریخستووە تائێستا 75 توشبووی كۆرۆنا بە تەواوەتی چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، لە بەرامبەریشدا 27 توشبوو گیانیان لەدەستداوە، كە دووانیان لە هەرێمی كوردستانن.