هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق ئاشكرا دەكرێت

عێراق

24/03/2020     ژمارەی بینراو 2096

راچڵەكین

وەزیری تەندروستی عێراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت، زۆربەی توشبووان نیشتەجێی ناوچە میلـلیی و زیادەڕۆیەكانن.

د. جەعفەر عەللاوی وەزیری تەندروستی عێراق، لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، زۆربەی توشبووانی كۆرۆنا لە عێراق، نیشتەجێی گەڕەكە میلـلی و ناوچە زیادەڕۆیەكانن، وتیشی: هۆكاری بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان دەگەڕێتەوە بۆ كەمتەرخەمی هاوڵاتیان، كە لەكاتی خۆیدا سەردانی نەخۆشخانەكانیان نەكردووە، بەو هۆیەشەوە دۆخی تەندروستییان رووی لە خراپی كردووە.

وەزیری تەندروستی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد كە لەئێستادا هاوڵاتیان بەشێویەكی باش پابەندی رێكارە تەندروستییەكانن و پەیوەستن بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ.

بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتووەتە 316 كەس، 27 كەس گیانیان لەدەستداوەو 75 توشبووش چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن