چۆن هەنجیرەکانمان لە خراپ بوون بپارێزین؟

کشتوکاڵ

28/07/2022     ژمارەی بینراو 925

راچڵەکین-

ئێستا وەرزی پێگەیشتنی هەنجیرە، هەنجیر سەرەڕای ئەوەی کە تامێکی شیرین و خۆشی هەیە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت.

ئازاد محەمەد، جووتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە لەم ڤیدیۆیەدا باس لەوەوە دەکات کە چۆن هەنجیرەکان لە نەخۆشی بپارێزین و دەڵێت:" لەگەڵ لێکردنەوەی هەنجیرە جوان و ساغەکاندا، هەنجیرە گەنیوەکانیش بەجیا لێبکەنەوە و لە سەتڵێکدا دایبنێن و دواتر فڕێی بدەن، نابێت بە دارەکەوە جێبهێڵدرێت، چونکە ساغەکانیش خراپ دەکات".

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن