چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیارێكی نوێ لەبارەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەدات

عێراق

30/07/2022     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین -

لیژنەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بڕیاریدا وادەی ئەو خۆپیشاندانەی کە بەنیاز بوو بۆ پارێزگاری لە دەوڵەت و دامەزراوەكانی ئەنجامی بدات، بۆ كاتێكی نادیار دوابخات.

لە راگەیەندراوێكی لیژنەكەدا هاتووە، لەسەر بنەمای راگەیەندراوەكانی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هاتنەدەنگی سەرۆك هۆزەكان و پیاوانی ئاینیی، بڕیاردرا وادەی خۆپیشاندانی بەرگری لە دەوڵەت و دامەزراوەكانی، بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت.

لیژنەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هۆكاری دواخستنی خۆپیشاندانەكەی گەڕاندەوە بۆ پێدانی دەرفەت بە لایەنە سیاسییەكان بەمەبەستی گفتوگۆو دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكان و رێگری لە دروستبوونی ئاشووب و نانەوەی پشێوی.

ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی ئامادەكاریی خۆپیشاندانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگین بڕیاریدا وەك وەڵامێك بۆ خۆپیشاندانەكانی لایەنگرانی رەوتی سەدر، ئەوانیش خۆپیشاندانێكی فراوانی جەماوەریی لەشاری بەغدا ئەنجام بدەن لەژێر ناوی پارێزگاری لە دەوڵەت و دامەزراوەكانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن