سه‌رئێشه
ڕاچڵه‌كین-
لە ئێستادا و بەھۆی ئەو سترێس و دڵەڕاوکێیەی ھەموومان دووچاری بووین بەھۆی ئەم پەتا ڤایرۆسییە جیھانییەوە، زۆربەمان لەوانەیە ھەست بە ژانەسەر و قورسی سەرمان بکەین، سه‌رئێشه‌ی قه‌له‌قی یان سه‌رئێشه‌ی سترێس باوترین جۆره‌کانی ژانه‌سه‌رە و نزیکه‌ی ( % ۸۰ ) ئه‌مریکیه‌کان تووشی ده‌بن و خانمان دووهێنده‌ی پیاوان تووش ده‌بن، ته‌نانه‌ت له منداڵان دا زۆره و زۆربه‌ی مێردمناڵان پاش ته‌مه‌نی پانزه ساڵای تووشی ده‌بن، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره هه‌ڤین پزیشكی پسپۆڕی ئازار و به‌نج ڕونكردنه‌وه ده‌دات له‌باره‌ی هۆكار و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر.
نیشانه‌کانی سه‌رئێشه‌ی سترێس :
- ژانه‌سه‌رێکی که‌م یان مام ناوه‌ند ؛ به هێواشی زیاد ده‌کات ، به‌ڵام زۆر به‌هێز نیه و ڕێگه‌گر نیه له چالاکی ڕۆژانه و ده‌وام کردن.
- ئازار له ناو چه‌وان یان هه‌ردوو لای سه‌ر ( هه‌ندێ جار یه‌ک لا ) یان پشتی سه‌ر و مل و شان .
- ئازاره‌که وه‌ک بوونی فشارێکە له سه‌ر ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل یان وه‌ک ئه‌وه وایه بگوژرێت .
- زیاد بوونی ئازار له ناوچه‌وان و که‌له‌ی سه‌ر و مل کاتێ ده‌ستی ده‌خه‌یته سه‌ر .
-هه‌ست کردن به ماندووبوونێکی زۆر ، که‌می ته‌رکیز ، تووڕه‌یی ، تێک چوونی خه‌و .
-هه‌ستیاریه‌کی که‌م به ڕووناکی یان ده‌نگ .
-به‌ڵام هیچ کاتێک ژانه‌سه‌ره‌که وه‌ک شه‌قیقه به‌هێز نیه و ئۆرای له‌گه‌ڵ نیه و نه‌خۆشه‌که نیشانه‌ی وه‌ک ڕشانه‌وه ، دڵ تێک هه‌ڵهاتن ، لێڵی له بینین ، ئازاری ناو سک ، بێهێزی و سڕبوونی ده‌ست و قاچی نیه .
شێوازه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی :
1- له ڕێگای ده‌رمانه‌وه :
ـ کاتی ئازار :
- گروپی ( NSAID) وه‌ک : ئه‌سپرین ، کیتۆپڕۆڤین ، ئایبۆپڕۆڤین .
تێبینی : ئەگەر نیشانەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنات ھەبوو وەک : تای زۆر ، کۆکە ، ھەناسەتوندی باشترە ئەمجۆرە دەرمانانە بەکار نەیەت .
- ده‌رمانی تێکه‌ڵاو له پاراسته‌مۆڵ یان ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ کافاین یاخود کۆداین .
--- گروپی ترپیتان : وه‌ک ; sumatriptan rizatriptan (Maxalt), almotriptan (Axert), frovatriptan (Frova) and eletriptan (Relpax).
- بۆ ڕێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌که :
- ده‌رمانی چاره‌سه‌ری په‌رکه‌م : وه‌ک (topiramat ,Topamax)
- ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی ؛ وه‌ک amitriptyline , protriptyline . venlafaxine (Effexor XR) and mirtazapine (Remeron)
ئەم دەرمانانە دەبێت لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ بخورێن .
ـ ڕێگاکانی تر :
- مه‌ساج و شێلان .
- ده‌رزی ئاژنین ( ده‌رزی چینی ) .
- چارەسەری سروشتی و تەزووی کارەبا (TENS)
-یۆگا و تێڕامان و میدیتەیشن .
- بەکارھێنانی گیراوەی ڕووەکی و چای ڕووەکی وەکو : چای سەوز ، چای گوڵە بەیبوون ، چای زەنجەفیل .
- بەکارھێنانی زەیتی ڕووەکی وەکو : زەیتی نەعنا ، زەیتی گوڵە لاڤێندەر .
- بەکارھێنانی پاکی سارد و جەوەنەی سارد یاخود جێلی سارد بۆ ناوچەی ئازارەکە .
- بەکارھێنانی ڤیتامین( B comlex) ڕۆژانە دەنکێک .
- بەکارھێنانی حەبی مەگنسێۆم ڕۆژانە دەنکێک ٦٠٠ ملغم .
گرنگترین ڕێنمیایه‌کان بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکە :
ـ خواردنی ژه‌مه‌کان له کاتی خۆی دا به تایبه‌ت ژه‌می به‌یانی .
ـ خواردنی چه‌ند ژه‌مێکی که‌م باشتره له خواردنی بڕێکی زۆر له سێ ژه‌مدا .
ـ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو له نێوان ژه‌مه‌کان به به‌رده‌وامی به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما .
ـ ڕێک کردنه‌وی خه‌و و دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و نوستن بۆ ماوەی (٦-٨) کاتژمێر ، نابێت لە ١٢ کاتژمێر زیاتر بنوویت لە ڕۆژێکدا .
ـ خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه ( ئه‌و جۆرانه‌ی سه‌رئێشه‌که ناوروژێنن ) ڕۆژانه چه‌ند جارێک .
ـ وه‌رزش کردن و زیاتر کردنی جووڵه و دوور که‌وتنه‌وه له دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر .
- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی کە کافاینیان تیادایە وەکو : چا ، قاوە ..بەڵام نابێت لە(٣- ٤) کوپ قاوەو و(٥- ٧ )پیاڵە چای ڕوون زۆرتربێت لە ڕۆژێکدا.
- خواردنی ئەو خواردەمەنیانەی ماددەی مەگنیسۆمیان تیادایە بەڕێژەی زۆر کاریگەریی ھەیە بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشەکە وەکو : چەرەزات ، شەوەفان ، دەنکە کولەکە .