لەسەر چۆڵكردنی ئەنجومەنی نوێنەران ناكۆكی دەكەوێتە ناو رەوتی سەدر

عێراق

02/08/2022     ژمارەی بینراو 320

راچڵەكین –

بەهۆی بڕیارەكەی وەزیری سەدر بۆ چۆڵكردنی تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ناكۆكی دەكەوێتە نێوانیان رەوتی سەدرو نوسینگەی سەدر لە بەغدا، رایدەگەیەنێت، بڕیاری چۆڵكردنەكە تەنها هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەگرێتەوە، نەك هەموو تەلارەكە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ساڵح محەمەد عیراقی، كە خۆی بە وەزیری سەدر دەناسێنێت، لە بڕیارێكی نوێدا بەناوی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، داوای لە لایەنگرانی رەوتەكەی كرد كە چەند رۆژێكە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران مانگرتنیان راگەیاندووە، لەماوەی 72 كاتژمێردا تەلاری پەرلەمان چۆڵبكەن و لەبەردەم و دەوروبەری پەرلەمان بەردەوامیی بە مانگرتن بدەن.

لەكاردانەوەی ئەو بانگەوازەی وەزیری سەدر، نوسینگەی موقتەدا سەدر لە بەغدا، راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا رەتیكردەوە لایەنگرانی رەوتەكە تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران چۆڵبكەن.

لە بەشێكی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ساڵح محەمەد عیراقی، مەبەستی نەبووە بە خۆپیشاندەران بڵێت تەلاری ئەنجومەنی نوێنەران بە تەواوەتی چۆڵبكەن، بەڵكو چۆڵكردنەكە تەنها هۆڵی دانیشتنەكانی پەرلەمان دەگرێتەوە.

نوسینگەی سەدر لە بەغدا داوای لە خۆپیشاندەرانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، بەردەوام بن لە مانەوەیان لەناو شوێنەكانی دیكەی پەرلەمان و تەنها هۆلچی دانیشتنەكان چۆڵبكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن