مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

03/08/2022     ژمارەی بینراو 589

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەبێـت كە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری، ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.

هەرچەندە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵێنی دابوو هەموو 25ی مانگێك دەستبەدابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام رۆژی 1ی ئاب، دەستیكرد بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن