راچڵەكین
وەزارەتی تەندروستی توركیا، گیانلەدەستدانی 7 هاوڵاتی دیكەی وڵاتەكەی بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
فەخرەدین كوجا وەزیری تەندروستی توركیا رایگەیاند، ئەمڕۆ 24-3-2020 (7) كەسی دیكە بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو كۆی ئەوانەی تائێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە 44 كەس .
وەزیری تەندروستی توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، 343 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەكە لە سەرانسەری وڵاتدا تۆماركراوەو بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ 1872 كەس بەرزبووەتەوە.