حكومەتی هەرێم "كاری دووەم" لە بەشێك لەفەرمانبەرانی قەدەغە دەكات

کوردستان

04/08/2022     ژمارەی بینراو 608

راچڵەكین-

دوای نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی، بڕیاری قەدەغەكردنی كاركردنی بەشێكی فەرمانبەرانی لە دوای دەوامی فەرمی دەركرد.

لە نووسراوێكی ئەنجوومانی وەزیرانی كوردستاندا، كە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، هاتووە:" لەسەر كاركردنی فەرمانبەران دوای دەوامی فەرمی، فەرمانبەرانی پلە تایبەت و پلە باڵا تا لەو پلەیەدا بن، نابێت لە كەرتی تایبەتدا كار بكەن".

دوای ئەو نووسراوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێك، هەموو وەزارەتەكانی لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە: "فەرمانبەرانی پلەتایبەت و پلەباڵا تاوەكوو لەو پلە و پۆستانەدا بن، نابێت دوای دەوامی فەرمی لە كەرتی تایبەتدا كار بكەن".

وەزارەتی دارایی جەختی كردووەتەوە، كە دەبێ فەرمانگە و وەزارتەكان ناوەڕۆكی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

پلەی تایبەت و پلەی باڵا، وەزیر و بریكاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و ڕاوێژكار و بەرپرسە ئیدارییەكانی وەكوو پارێزگار و قایمقام و هەندێك ناونیشانی دیكە دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن