هەرێمی کوردستان؛ تووشبوون بە کۆرۆنا دابەزی

کوردستان

05/08/2022     ژمارەی بینراو 294

راچڵەکین-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  ٢٣١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ٧٨٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە و، هیچ کەسێکیش گیانی لەدەستنەداوە.
 
وەزارەتەکە رایگەیاندووە، لەو ماوەیەدا ٢٤١ پشکنین ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش ٢٣١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای سلێمانی بووە کە ٩٧ تووشبووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێمی کوردستان تا ئێستا ٧٤٥٩ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن