وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیەندرا

کوردستان

05/08/2022     ژمارەی بینراو 373

راچڵەکین-

نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما وادەی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلی گەرمایە راگەیاند و دەڵێت:" لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری شەپۆلی گەرما لاواز دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی حکومەتی هەرمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی( 2-4) پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسایی خۆی.

کەشناسی دەشڵێت:" بە شێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ 41 یان 42 پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی 40 یان 41 پلەی سیلیزی و دھۆک 40 یان 41 پلەی سیلیزی ھەڵەبجە 42 یان 43 پلەی سیلیزی کرکووک 43 یان 44 پلەی سیلیزی دەبێت".

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی گەرمای بەهێز ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و ئەمڕۆ هەینی بەرزترین پلەی گەرما لە ناحیەی مەیدانی سەر بە گەرمیان تۆمارکرا کە ٥١ پلەی سەدی بوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن