راچڵەکین-
نوسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەر کەسێک یان هاووڵاتیەک بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و کاری میدیا و رۆژنامەوانیەوە دەستگیر بکرێت و لە سنووری ناوەندی قەزای سلێمانی بێت، خۆی یان کەسوکاری دەتوانێت پەیوەندی بە نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی بکات بە مەبەستی تۆمارکردن و بەدواداچوون.
لە بانگەواەکەدا هاتووە کە نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی سەر بە دەستەی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بەپێی یاسای ژمارە (4)ی ساڵی (2010) کاردەکات و یەکێک لە ئەرک و کارەکانی چاودێری کرن و تۆمارکردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە. لەم چوارچێوەیەدا هەڵمەتی تۆمارکردنی دەستگیرکردنی هاووڵاتیاین و چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی دەستپێکردووە، بۆیە هەر کەسێک یان هاووڵاتیەک بەهۆی ئازادی ڕادەربڕین و خۆپیشاندان و کاری میدیا و رۆژنامەوانیەوە دەستگیر بکرێت و لە سنووری ناوەندی قەزای سلێمانی بێت، خۆی یان کەس و کاری دەتوانێت پەیوەندی بە نووسینگەی مافی مرۆڤی لە سلێمانی بکات بە مەبەستی تۆمارکردن و بەدواداچوون..
لە بانگەوازەکەدا ناونیشانی نووسینگەکە بڵاوکراوەتەوە:-
سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، خوار بەنزینخانەی بینایی، تەنیشت پۆلیسی فریاکەوتن (104)
ژ.م: 07701471794 07508151220