راچڵەکین-
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عیراق رایگەیاند، حکومەت بەهۆی چاکسازییەوە ھەنگاوی گەورەی ناوە، کە توانیویەتی لەجیاتی دەرەوە پشت بەخۆی ببەستێت و لەڕووی ئابووریشەوە مانگانە مووچە بدات و پڕۆژەش ئەنجامبدات، کە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر گرنگە.
د.فازڵ نەبی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە:"حکومەتی هەرێم ھەنگاوی گرنگی لە بواری ئابووری ناوە، کە توانیویەتی بەچاکسازی کردن لەبواری نەوت و خاڵە سنوورییەکان و داھاتی ناوخۆ بتوانێ لەجیاتی بەغدا پشت بەخۆی ببەستێت و مووچە مانگانە لەکاتی خۆی بدات و ھەمیش پڕۆژە ئەنجامبدات، بۆیە ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کردوویەتی ھەنگاوێکی گرنگە و بەغدا ناتوانێ بەو جۆرە فشار لە ھەرێمی کوردستان بکات".
وتیشی:"لە ھەموو جیھان لە سیاسەت و ئابووریدا گرنگترین خاڵ یەکخستنی ناوماڵی خۆتە، بۆیە گرنگە پشت بەخۆت ببەستیت، کە بتوانی لەڕووی ئابووری پێداچوونەوە بکەیی و بتوانین ھەموو داھاتەکان کۆبکەیەوە و بۆ خەزێنەی دەوڵەت بگەڕێتەوە، کە مووچەی پێبدات و خزمەتی ھاووڵاتیانی بکات، بۆیە گرنگە پشت بەخۆت ببەستیت نەک بە خەڵکی دیکە لە دەرەوە".