شارەوانی سلێمانی دوا مۆڵەت بە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەدات

کوردستان

06/08/2022     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین –

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، دوا مۆڵەت بە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەدات بۆئەوەی مامەڵەی تۆماركردنیان بۆ بكرێت.

لە ئاگادارییەكەدا كە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی شارەوانی بڵاویكردووەتەوە، ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات، كە تا ڕۆژی 9-9-2022، مامەڵەی تایبەت بە تۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت، لە دوای ئەو رێكەوتەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی داواشی لە خاوەن خانووە زیادەڕۆكان كردووە، كە پێویستە پەلە بكرێت لە پێشكەشكردنی داواكانیان بە پارێزگای سلێمانی (كاروباری یاسایی) تا بتوانن بەپێی یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠١٩ ی هەمواركراو، هەروەها بەپێی یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١، كاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن