راچڵەكین-
سەرۆكی رووسیا، سەردانی ئەو هاوڵاتییە رووسیانەی كرد كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی مۆسكۆ-ی پایتەخت چارەسەر وەردەگرن.
پوتن لەو سەردانەیەدا بۆ نەخۆشخانەی (كۆمۆناركا) لە مۆسكۆی پایتەخت، ستایشی پزیشكانی رووسی كردو رایگەیاند، كەلەئاستێكی پیشەیی باڵادان.
دوای كۆبوونەوەشی لەگەڵ ستافی پزیشكانی نەخۆشخانەكە، پوتین جلوبەرگی خۆپارێزی پۆشی و سەردانی ژووی چارەسەری نەخۆشەكانی كرد.
لەئێستادا 495 تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەرووسیا تۆماركراون، بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان لەنێو تووشبوواندا تۆمارنەكراوە.