دادگا چارەنووسی پێنج لە سزادراوانی بادینان یەكلادەكاتەوە

کوردستان

09/08/2022     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین-

بڕیارە داواكاری گشتی لەبارەی ئازادكردنی بەمەرجی پێنج لەسزادراوانی بادینان بڕیاری خۆی بدات. پارێزەرێكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان دەڵێت: "ئازادكردنی بەمەرج قورس نییە، بەڵام بەداخەوە پرسەكەیان زۆر قورس كرد."

بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەمە چاوەرێی داواكاری گشتین بریار بدات بە ئازادكردنی گیراوان یان ھێشتنەوەیان.

ئاماژەی بەوەشكرد: "بە بڕوای ئێمە بڕیارەكەی داواكاری گشتی ئەرێنی دەبێت، ئەگەر بێت و بڕیارەكە زوو دەربچێت بە ئەرێنی ئەوا بۆ نیوەرۆ جگە لە پێنج گیراوەكەی شیلادزێ چەند گیراوێكیتریش ئازاد دەكرێن".

رۆژی 16-05-2022 دادگای 2ی تاوانەكانی هەولێر، پێنج لە گیراوانی شیلادزێی پارێزگای دهۆكی دادگایی كرد. دادگابە پشتبەستن بە ماددەی 1ی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی كوردستان، بە تۆمەتی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی" حوكمی دوو ساڵ زیندانیكردنی بۆ هەریەك لەو گیراوانە دەركردكە بریتین لە(یوسف شەریف ئیبراهیم، لەدایكبووی 2001 ، مەحموود ناجی سدیق، لەدایكبووی 1996 ، كۆڤان تارق جبرائیل، لەدایكبووی 1996 ، ئەمجەد یوسف مستەفا، لەدایكبووی 1989 ، نێچیرڤان بەدیع حاجی، لەدایكبووی 1993 ).

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن