ئیتاڵیا سزای ئەو كەسانە قورستر كرا كە پابەندنابن بەكەرەنتینەوە

جیهان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 322

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا، رایگەیاند،لەمەودوا سزای سەر ئەو كەسانە قورستر دەكرێت كە پابەندنابن بەیاسای كەرەنتینەوە.

خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئیتاڵیا تا رادەیەك كەمبووەتەوە، بەڵام تەنها دوێنێ 743 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستدا كە ئەمەش دووەم بەرزترین ژمارەی گیانلەدەستدان بوو لە یەك رۆژدا.

جۆزێپێ كۆنتێ، سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەڕێی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە رێكیخستبوو باسی لەوە كرد كە سزای پێشێلكردنی یاساكانی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) قورستر دەكەن.

كۆنتێ ئەوەشی ئاشكرا كرد، لە 24ی ئادار، 223 هەزار و 633 كەس كە هاتبوونە سەر شەقامەكاندا لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە و 10 هەزاریان سزا دراون كە هۆكارێكی گرنگ یان مۆڵەتی هاتنەدەرەوە لە ماڵیان نەبووە.

سەرۆكوەزیرانی ئیتاڵیا ئەوەشی خستەڕوو كە بەپێی بڕیارە نوێیەكان لەمڕۆوە هەر كەسێك پابەندنەبێت بە یاسای كەرەنتینەوە بە بڕی 400-3000یورۆ سزا دەدرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن