راچڵەكین –
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم، رایدەگەیەنێت ئەژی ئەمین بە فەرمانێكی ھەرێمیی لە پۆستكەی بەخشراوە.
ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێم، لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە كە هەموو لایەك ئاگاداردەكەینەوە كە ھاوڵاتی (سەلمان ئەمین نادر) كە خۆی ناوناوە (ئەژی ئەمین)، بە فەرمانێكی ھەرێمیی بەخشراوە لە پۆستەكەی و ھیچ پەیوەندییەكی بە ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی ھەرێمەوە نەماوە.
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكەدا هاتووە، "لەھەمانكاتدا ھەموو ئەو راگەیەندراوانە رەتدەكەینەوە كە بە ناوی ئێمەوە بڵاودەكرێتەوەو ناوی دەزگاكەمانی تیادا بەكاردەھێنرێت.