راچڵەكین-
دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕانكاریی بەسەردا دێت و مۆڵەتی تایبەت و گشتی نامێنێت. گۆڕانكاریەكەش بەبڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە.
دەقی گۆڕانكارییەكانی مۆڵەتی شۆفێری
- جۆری A؛ هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسكیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ كەمتر بێت.
- جۆری B؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بكات و 18 ساڵ كەمتر نەبێت.
- جۆری BE؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو كردبێت.
- جۆری C1؛ هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو كردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.
- جۆری C1E؛ دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ كەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت،
- جۆری C؛ هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو كردبێت.
- CE؛ جۆری هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بكات و دەبێ 20 ساڵی تەواو كردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت.
- جۆری D1؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بكات و دەبێ 20 ساڵی تەواو كردبێت.
- جۆری D1E؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راكێشانی عەرەبانەیەك بكات.
- جۆری D؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.
- جۆری DE؛ هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.
- جۆری T؛ هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی و بیناسازی بكات، دەبێ 18 ساڵی تەواو كردبێت.