راچڵەکین-
شەوی رابردوو تەڤگەر شێرکۆ، خانمە بێژەر و پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی هاوسەرگیری کرد.
تەڤگەر شێرکۆ، خانمە بێژەر و پێشکەشکاری ئێن ئاڕ تی لە ستۆری فەیسبوکی تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و وەک ئاماژەیەک بۆ هاوسەرگیرییەکەی بێ ئەوەی وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوبکاتەوە.
تەڤگەر رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لە بۆنەیەکی کۆمەڵایەتیدا کە تەنیا خزمە نزیکەکانی بەشداربوون، پرۆسەی مارە بڕینەکە ئەنجامدراوە.
تەڤگەر شێرکۆ، لە ساڵی 1992 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، یەکێکە لە بێژەر و پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، چەندین پرۆگرام و بەرنامەی جیاوازی هەبووە لەسەرەتای دەستپێکردنییەوە تا ئێستا لەو کەناڵە لە کارکردن بەردەوامە.