راچڵەكین-
پزیشكێكی فریاكەوتنی هەولێر دەڵێت، زۆربەی رووداوو كارەساتەكانی ئەو شارە، بەكێشە كۆمەڵایەتییەكانیشەوە، لەدوای كاتژمێر 1 و 2ی شەو ڕوو دەدەن.
د. ئامانج گەردی، پسپۆڕی ئێسك و شكان، بە میدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" ئێمە لە نەخۆشخانە فریاكەوتنەكانی هەولێر دەبین و ئاگادارین كە رێژەی رووداوەكان و كارەساتەكان هەمووی دوای 12ی شەو روو دەدات، شەو نییە دوای كاتژمێر یەك و دووی شەو قوربانی رووداوی هاتوچۆ، شەڕەچوقۆ، چەندان كێشەی كۆمەڵایەتی و رووداوی ناو كافتریاكانمان بۆ نەیەت."
دەشڵێت:" شەو نییە منداڵی تەمەن خوار تەمەن دە ساڵ كە تووشی رووداوی جیا جیا دەبن لە نیوەی شەودا، سەردانی فریاكەوتنەكان نەكەن، لە هەولێر خەو زڕاوە، ئەوەش رووداوی نەخوازراوی وەك هاتوچۆ و كێشەی كۆمەڵایەتی و زیادبوونی ئاڵوودەبوون بە دەرمانی هۆشبەری لێدەكەوێتەوە."