ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: هاوسەرگیری مسیار بە پەسند نازانین

کوردستان

31/08/2022     ژمارەی بینراو 362

راچلەکین-

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم لە بارەی هاوسەرگیری مسیار بڕیاریدا و دەڵێت:" بۆ کۆمەڵگای ئێمە  گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین".

ئەنجوومەنی باڵای هەرێم روونکردنەوەیەکی لەسەر هاوسەرگیری مسیار بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:"لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیری میسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە بووە مژاری ڕۆژو، هاووڵاتیانی بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد".
 
ئەنجوومەنەکە دەشڵێت:" ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان سەرنجی موسوڵمانان و هاووڵاتییان بۆ ئەو ڕاستیە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییه و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین بە هۆی نەگونجانی لە گەڵ مەقاصيدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا".

ئەنجوومەنەکە داوا لە زانایانی ئایینی دەکات کە خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە بە دوور بگرن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن