بڕیار لەبارەی كردنەوە بانكەكان دەدرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 686

راچڵەكین

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا رێنمایی و بڕیاری نوێی سەبارەت بە كاركردنی بانكەكان و نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەركرد.

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە 

ئەمشەو 2020.3.25 بەسەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

كۆبوونەوە بڕیاریدا:-

1- بانكە ئەهلیەكانی هەولێر، لە ڕۆژانی (یەك شەممە و چوارشەممە) كراوە دەبن لەكاتژمێر (8)ی بەیانی تاوەكو (1)ی دوای نێوەڕۆ، بەمەرجی ئەوەی هەر بانكێك لە (5) كارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ ڕاییكردنی كارەكانیان، بۆشیان هەیە تەنها (1) ئۆتۆمبێل بەپێی باجێكی تایبەتی قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر، بۆ هاتووچۆكردنیان بەكاربهێنن. 

2- نووسینگەكانی ئاڵۆگۆڕكردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی (60)مەترین بەهەمانشێوەی بانكە ئەهلییەكان، ڕۆژانی (یەك شەممە و چوار شەممە) لەكاتژمێر (10)ی بەیانی تاوەكو (3)ی دوای نیوەڕۆ كراوە دەبن، هەروەها نووسینگەكانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەالله، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەكانی دەرەوەی شەقامی(60)مەتری كە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێكی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەكی كاتی شوێنێك بۆخۆیان دابین بكەن و نووسینگەكانیان بكەنەوە. 

3- لەسەر تەواوی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس و ئاسایش و بازگەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، پێویستە ئەم بڕیارەی سەرەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر جێ بەجێ بكەن. 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

2020.3.25

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن