هۆکاری وەرینی گەڵای داری سەبەحبەح و ڕۆبینیا لەم وەرزەداچیە؟

کشتوکاڵ

07/09/2022     ژمارەی بینراو 1059

 راچڵەکین-

هەموو دارێک بەبڕێکی دیاریکراو ڕۆژانە یان مانگانە پێش هاتنی وەرزی پاییز گەڵای لێ دەورەرێت ئەمە ئاسایە، بەڵام لەم وەرزەدا زۆرجار خەڵک بێزار دەبێت لەکۆکردنەوەی وەرینی گەڵای دارەکانیان بەتایبەت داری سەبەحبەح و ڕۆبینیا.

ئایا هۆکاری وەرینی گەلای دارەکان چییە؟
کۆسار باقی، ئەندازیاری کشتوکاڵی باس لە وەرینی گەڵای داری سەبەحبەح و ڕۆبینیا دەکات و دەڵێت، هۆکارەکەی پەیدابونی جاڵجاڵۆکەیە کە لەسەر ئاوگی گەڵاکان دەژی و لەوەرزی گەرما پەیدادەبێت بەتایبەتی مانگی 7 کە ئەویش لەژێرەوەی دارەکە دەستپێدەکات بۆ سەرەوەی کە دەبێتە هۆی زەردبونی گەڵاکان ول اوازبونیان پاشان وەرینیان، هەرگوڵێک یان دارێکی تر لەژێر ئەودارەدابێت ئەویش بەهەمانشێوە توشی ئەم مێروەدەبێت.کەبەچاونابینرێت .

ئەو ئەندازیارە دەشڵێت:" تاکە چارەسەر ئەوەیە لە سەرەتای مانگی 7 بەشەواندا دارەکان بە ئاو بشۆردرێت ئەگینا بە قڕکەر هیچ چارسەرێکی نییە، لەبەرئەوەی دارەکان بەرزە و ناتوانرێت دەرمان بکرێت، بۆیە شۆردن باشترین چارەسەرە لەسەرەتای مانگی 7دەبێت دەستپێبکرێت هەرسێ ڕۆژ جارێک دوبار بکرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن