راچڵەکین-
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، لە عیراقدا حکومەت هەیە، بەڵام دەوڵەت نییە و پێویستە دەوڵەتێک لەسەر خواستی عیراقییەکان دابمەزرێت کە دووربێت لە تاکڕەوی حزبی و مەزهەبی.
سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵنەوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند،هەر لە سەرەتاوە ئەرکی دەسەڵاتی دادگایی فیدراڵی نەبوو کێشەی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە، به‌ڵكو ده‌بوو به‌پێی ده‌ستوور ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی کێشەكانی چاره‌سه‌ر بكات".
وتیشی:"به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در پێکهێنانی حکومەت ئەستەمە، ته‌نیا له ئه‌گه‌ری کشانەوەی سەدرییەکان نەبێت بەشێوەیەکی تەواو لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق".
راشیگەیاند، ئەوان وەک پارتی ناکۆکیان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە،بەڵام بە گوێرەی پێشهاتەکانی عیراق پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەربارەی دۆخی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد:"له عیراقدا حكومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بوونی نییه،بۆیە پێویسته ده‌وڵه‌تێك به ئیراده‌ی عیراقییه‌كان دابمه‌زرێت، کە دووربێت له (تاكڕه‌وی حزبی و مه‌زهه‌بی) و به‌ڕێوه‌بردن به عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی، ئه‌وكات عێراق سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت"