ئێران؛ هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان قەدەغەكرا

جیهان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 413

راچڵەكین-  

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، گەشتكردن و دەرچوونیان لە سەرجەم پارێزگاكان قەدەغە كردووە.

حوسێن زولفەقار رایگەیاند، ئەوانەی چوونەتە گەشت دەبێت راستەوخۆ بگەڕێنەوە ماڵەكانیان و كۆتایی بە گەشتەكانیان بهێنن و وتی: " تەنها رێگە بەو هاووڵاتییانە دەدرێت كە لە پارێزگاكان دەربچن كە ماڵیان لە پارێزگایەكی دیكەی ئێرانە، بەمەبەستی گەڕانەوە". 

جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران ئاماژەی بەوەشدا:" ئەوانەی رێنماییەكە پێشێل دەكەن مانگێك دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت و بە ٥٠٠ هەزار تومەن سزا دەدرێن."

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردوونەتەوە، تائێستا لەو وڵاتەدا 27 هەزارو 17 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 2 هەزارو 77 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 9 هەزارو 625 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن