بارسێلۆنا بردییەوەو پێشەنگی لالیگای گرت

وەرزش

17/09/2022     ژمارەی بینراو 187

راچڵەكین –

یانەی بارسێلۆنا بەبردنەوەی لە یانەی ئیڵچی، بەشێوەیەكی كاتی پێشەنگی خولی ئیسپانی ناسراو بە لالیگای گرت و ریال مەدریدی ركابەری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ لەچوارچێوەی گەڕی شەشەمی یارییەكانی خولی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا، لەیاریگای خۆی، میوانداریی یانەی ئیڵچی كرد، لە یارییەكی بەهێزدا كە یاریزانانی بارسا، توانییان كۆنترۆڵی یاریگار بكەن، توانییان بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلایی بكەنەوە.

رۆبەرت لیڤاندۆڤیسكی لە خولەكانی 34 و 48، دوو گۆڵی تۆماركردو مەمفیس دیبای-ش لەخولەكی 41ی یارییەكە گۆڵێكی تۆماركرد.

بەم ئەنجامەش، یانەی بارسێلۆنا بەكۆكردنەوەی 16 خاڵ، توانی خۆی بگەیەنێتە پێشەنگی ریزبەندییەكەو بەجیاوازی یەك خاڵ لەپێش یانەی ریال مەدرید-ەوە دێت، كە سبەی دەبێتە میوانی ئەتلەتیكۆ مەدریدو لەئەگەری بردنەوەی یارییەكە، كۆی خاڵەكانی بۆ 18 خاڵ بەرزدەكاتەوەو لوتكەی ریزبەندییەكە لە بارسا وەردەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن