کۆتایی بە لێخۆشبوونی لە ١٥%ی قەرزەکانی حکومەت دێت

ئابوری

18/09/2022     ژمارەی بینراو 181

راچڵەکین-

تەنھا دوو ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥%ی قەرزەکانی ئاو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت:"دوایین وادەیە و درێژ ناکرێتەوە".

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥% لە قەرزەکانی حکومەت، کە قەرزەکانی بواری گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو و شوێنەوار دەگرێتەوە تاوەکو ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لەلایە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و وەزارەتیش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکات، بۆیە ئەو دەرفەتە لەدەست خۆت مەدە، چونكە بڕیارەكە درێژ ناكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن