راچڵەکین-
دادگای تاوانەکانی هەولێر، بە تاوانی کوشتی ماریا سزای 15 ساڵ زیندانی بۆ براکەی دەرکرد.
ئەمڕۆ سێشەممە، پارێزەری ماریا سام، رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی هەولێر بە تاوانی کوشتنی ماریا بڕیاری 15 ساڵ زیندانی بۆ براکەی دەرکرد و بڕیاری ئازادکردنی مامیشی داوە.
ئيمان سامی ناسراو بە (ماری سام ) تەمەن 20 ساڵ، رۆژی 6-3-2022، لهشهقامێكی گشتی شاری ههولێر لەلایەن براكەیەوە درایه بهر دهستڕێژی گوللـه و کوژرا و دوو رۆژ دوای ئەوە و لە رۆژی 8-3-2022، یەکەم گۆرانی بڵاوکرایەوە.
دوای رووداوەکە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکە مام و برایەکی دەستگیرکران، ئەمڕۆش براکەی سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو و مامیشی ئازاد کرا.