حكومەتی هەرێم هەناردەكردنی هێلكە قەدەغە دەكات

کوردستان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 447

راچڵەكین

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەناردەكردنی هێلكە قەدەغە بۆ دەرەوەی هەرێم دەكات.

وەزارەتی ناوخۆ، نوسراوێكی ئاراستەی هەریەك لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانی كردووە و تیایدا داوایكردووە، هەناردەكردنی هێلكە قەدەغە بكرێت.

لە نووسراوەكەدا كە واژۆی سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی لەسەرە، تیایدا هاتووە '' لەسەر داوای وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان و رەزامەندی وەزیری ناوخۆ، تكایە كاری پێویست ئەنجام بدەن بە قەدەغەكردنی هەناردەكردنی هێلكە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان''.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن