گەرمیان؛ کەسێک بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا

کوردستان

21/09/2022     ژمارەی بینراو 109

راچڵەکین-

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی باناسیاو سەر بە ناحییەی کوڵەجۆ تەرمی هاووڵاتییەک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

مقەدەمی مافپەروەر، عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ه - ع - ح) لەدایکبووی 1985 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.

بەوتەی کەسوکارەکەی بۆ پۆلیسی گەرمیان ئەو کەسە، لەگوندی باناسیاو حەوزی بەخێوکردنی ماسی هەبووە لەگەڵ هاووڵاتییەک بەشەڕ هاتووە لە هەمان گوند کە ئەویش کاری بەخێوکردنی ماسی دەکات، دواتر تۆمەتبار بەچەک تەقەی  لێکردووە و لەئەنجامدا بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیس دەشڵێت، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن