بریكاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ: حكومەت لەكوێیت ؟

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 160

راچڵەكین-

بریكاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی راوكردنی بزنە كێویەك لەنێوان گوندی كربچنە و ژاڵە، لەلایەن راوچییەك و دەربازبوونی لەدەستی پۆلیسی دارستان رەخنە لەلایەنە پەیوەندی دارەكانی ئەو ناوچەیە دەگرێت.

جەلال كەریم، لەهەژماری خۆی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی دوو وێنە نوسیوویەتی:" دوێنێ ئێوارە دوای كاتژمێر 5:00 راوچیەكی بێویژدان ئەم بزنە كێویەی راوكرد لەنێوان گوندی كربچنە و ژاڵە لەبناری چیای سەگرمە."


دەشڵێت:" دوای ئەوەی بەسوپاسەوە زیاتر لەدووساڵە لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی بەپێی كەشف بری نزیكەی ٤٣ ملیۆن دیناری تەرخانكرد بۆ كرینی كامیرای چاودێری و جۆری حەراری بۆ ئەو سنورە، پارەكەش وەرگیرا لە لایەن پۆلیسی دارستانی سلێمانیەوە، كەم تەرخەمی و رۆتین نەیهێلا كارەكە ئەنجام بدەن ."

 بریكاری پێشووی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت:" پاسەوانەكانی بورجی سەرشاخ كە پێشمەرگەن راوچیەكەیان لەناوقەدی شاخەوە راونا بەرەو بنار، هەندێ پۆلیسی دارستانی سەنگاو كە هاتبون بۆ گرتنی راوچیەكە، شەو لەخەمساردی خۆیان شوێنەكەیان جێهێشت نەیان توانی بمێننەوەو بەوردی چاودێری بكەن، كابرا وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچوو."

جەلال كەریم دەڵێت:" هەقوایە حكومەتی سەنگاو و پۆلیسی دارستان و وەزارەتی ناوخۆ ئەم رووداوە بەهەند وەربگرن و لێپێچینەوە بكەن و كێشەی كامیراكانیش چارەسەر بكەن . زۆر بەداخەوە."


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن