لەنەخۆشخانەی (پار) منداڵێك دوای قوتدانی (دەرزیەك) لەنەشتەرگەرییەكی قورس رزگاركرا

کوردستان

22/09/2022     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین-

لەنەخۆشخانەی پار لەشاری هەولێر، تیمێكی پزیشكی پسپۆڕ توانیان منداڵێك لەنەشتەرگەرییەكی قورسی كردنەوی سنگ رزگار بكرێت، بەهۆی ئەوەی دەرزییەكی سەرپۆشی قوتدابوو.

نەخۆشخانەی پار لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن 12 ساڵان (دەمبوزێكی سەرپۆش) بەبێ مەبەست قوتدەدات و دەكەوێتە ژێری ژێرەوەی ڕێرەوی هەناسەی، دوای گەیاندنی منداڵەكە بە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی (پار) ـی تایبەت، لەلایەن تیمی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە لە نەخۆشخانەكەمان بەسەرپەرشتی دكتۆر (ڕێباز هەمزە صالح) هەڵسان بەدەرهێنانی دەمبوزەكە بەهۆی بەكارهێنانی هەناسە بینی بەبێ ئەوەی نەخۆشەكە تووشی نەشتەرگەری كردنەوەی سی یەكان و سینگ بێت و دوای 2 كاتژمێر نەخۆش بەسەلامەتی و تەندروستیەكی باش نەخۆشخانەی جێهێشت و رەوانەی ماڵەوە كرا.

تیمی بەژداربوو پێكهاتبوون لە:
1- دكتۆر (ڕێباز هەمزە صالح) ـ پسپۆڕی نەخۆشیەكانی دڵ و هەناو، پسپۆڕی ورد لە نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و حەساسیە و ڕەبۆ.
2- دكتۆر (حامد جبار) ـ پسپۆڕی سڕكردن.
3- (ڕێبوار محمد حسن) ـ یاریدەدەری سڕكەر.
4- (ڕێبوار بەهرام) ـ پەرستار.
5- (چنار رەشید) ـ پەرستار.

 



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن