كازمی داوای گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانی دەكات

عێراق

23/09/2022     ژمارەی بینراو 115

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق داوای ئەنجامدانی گەڕی سێیەمی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكان دەكات. دەشڵێت:" كەسانێك هەن كە هیوای شكستی حكومەت دەخوازن."

مستەفا كازمی لەرێی میدیاكانی عیراقەوە داوای ئەنجامدانی سێیەم كۆبوونەوەی دیالۆگی نیشتمانی دەكات بۆ چارەسەری كێشەكان، وتیشی: "هیچ دەرفەتێكمان لەبەردەست نییە جگە لە دیالۆگ".

وتیشی:" كەسانێك هەن كە هیوای شكستی حكومەت دەخوازن بەهۆی ئەوەی كێشەیان لەگەڵ مندا هەیە". 
 
رۆژانی 17ی ئاب و 5ی ئەیلوول كۆبوونەوەی یەكەم و دووەمی دیالۆگی نیشتمانی سەركردە سیاسییەكان لە بەغدا بەڕێوەچوو كە رەوتی سەدر بایكۆتی كرد، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆكایەتییەكانی عیراق و نوێنەری زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان بەشدارییان كرد. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن