چوار یانەی ئەڵمانی ملیۆنەها دۆلار دەبەخشنەوە

وەرزش

26/03/2020     ژمارەی بینراو 471



بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ـیەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا، چوار یانەی تۆپی پێ ملیۆنەها دۆلار دەبەخشن لەپێناو چارەسەربوونی کێشەکان.

راگەیاندنەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە کەوا هەریەک لە یانەکانی (بایرن میونشن، بۆروسیا دۆرتمۆند، لێپزیگ، لیڤەرکوز) بڕە پارەیەک دەبەخشنەوە کە بڕەکەی بە کۆی هەرچواریان دەکاتە ٢٢ ملیۆن دۆلار.

ئەو سەرچاوانەش رایانگەیاندووە ئەو پارە بۆ یانەکانی خولی یەک و دووی ئەڵمانیا دەدرێت لەپێناو ئەوەی رووبەڕووی کۆرۆنای پێبنەوەو خۆیانی پێبپارێزن.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە وڵاتی ئەڵمانیا ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا نزیکەی 45 هەزار کەس تووشی بوون و رێژەکەس بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن