ناسا تەنێكی ئاسمانی كردە ئامانج

هەمەڕەنگ

27/09/2022     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین-

ئاژانسی ناسا لەیەكەم تاقیكردنەوەی بەرگریكردن لەزەوی توانی سەركەوتوو بێت لە تەقاندنەوەی تەنێكی ئاسمانی لەرێی كەشتییەكی ئاسمانییەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، پسپۆڕانی ناسا سەركەوتووبوون لەپێكدانانی راستەوخۆی كەشتیی ئاسمانیی ناسراو بە (تاقیكردنەوەی ئاڕاستەگۆڕینی جووت هەسارۆكە) یان (Double Asteroid RedirectionTest) كە كورتكراوەكەی (DART)ـە، بە تەنێكی ئاسمانیدا كە ناسراوە بە سیستمی جووت هەسارۆكەیی (Didymos) و (Dimorphos) كە بە مەدوای 153 ملیۆن و 38 هەزار و 621 كیلۆمەتر تاوەكو 344 ملیۆن و 75 هەزار و 102 كیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورن و لە ماوەی 770 رۆژدا بە دەوری خۆردا دەخولێتەوە.

ناسان ئاماژەی بەوەكردووە، ئامانج لەو كارە دەسكەوتنی زانیاریە لەوەی كە چۆن رێگری بكرێت لە تەنە ئاسمانییەكان لەتێكدانی ژیان لەسەر زەوی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن