راچڵەكین-
سوپای پاسداران رایدەگەیەنێت، لەرێی مووشەكی جۆری 360 و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو، هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان.
قەرارگەی حەمزەی هێزی وشكانی سوپای پاسداران بڵاویكردووەتەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە "لە باكووری عیراق" هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگەكانی "گرووپی تیرۆریستی"
سوپای پاسداران دەڵێت، هێرشەكان لەڕێی بەكارهێنانی مووشەكی 360ی هێزی وشكانی سوپای پاسداران و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراون.
سوپای پاسداران دەڵێت "تاوەكو نەهێشتنی هەڕەشەی ئەم هێزانە و هەنگاوی كاریگەریی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان نەبینین بۆ جێبەجێكردنی پابەندی و بەرپرسیارێتی خۆیان، ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێت."