ژمارەی قوربانییەکانی بۆردومانەکانی ئێران بەرزبووەوە

کوردستان

29/09/2022     ژمارەی بینراو 242

راچڵەکین-

ژمارەی قوربانیانی دوێنێی هێرشەکانی ئێران بۆسەر حزبەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئەیلوولی 2022، پارتی ئازادیی كوردستان (پاك)، شەهیدبوونی یەكێك لە پێشمەرگە بریندارەكانی راگەیاند.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە كە ئەو پێشمەرگەیە بەهۆی سەختیی برینەكەی، لەژێر چاودێریی چڕدا بووە و گیانی لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی شەهید بوون گەیشتە 10 شەهید.

هەروەها حزبی ديموكراتی كوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویکردووەتەوە:"هەروەك لە ڕاگەیەندراوەكانی پێشووی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبیشدا هاتبوو، لە ئاكامی هێرشە مووشەكییەكانی سووپای پاسداران بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبی ديموكراتی كوردستان كە لەو هێرشە مووشەكییەدا خوێندنگەی منداڵانی بنكەكانی حیزبی ديموكراتیشی كردە ئامانج، هەتا دۆینێ شەش كەس لە كادر و پێشمەرگە و ئەندامانی بنەماڵەكانی حیزبی ديموكرات شەهید ببوون، بەمجۆرە ژمارەی شەهیدانی مووشەكبارانی ئەمجارەی حیزبی ديموكرات هەتا ئێستا گەیشتووەتە ٧ كەس".

بەیانی دوێنێ چوارشەممە 28-9-2022، کۆماری ئیسلامی ئێرانی هێرشی کردە سەربارەگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە زڕگوێز و پردێ و کۆیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن