توێژینەوەیەكی پزیشكی چەند سوودێكی قەڵەوی ئاشكرا دەكات

تەندروستی

02/10/2022     ژمارەی بینراو 2729

راچڵەكین-

توێژینەوەیەكی پزیشكی ئاشكرای دەكات، قەڵەوی سەرباری زیانە تەندروستیی و لاوەكییەكانی، بەڵام چەند سوودێكی گرنگیشی هەیە كە تا ئێستا زۆر كەس نایزانن. یەكێك لەو سوودانەش تەمەن درێژییە.

د. فلادیمێر خافیسۆن، پزیشكی پسپۆڕ، لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵێكی ئەمریكی، رایگەیاند: "كێشی زیاد، یاخوود قەڵەوی سوودێكی گرنگی بۆتەندروستی جەستە هەیە، كە بریتییە لە بەهێزبوونی بەرگری جەستە بۆ زاڵبوون بەسەر نەخۆشییەكاندا."

ئەو پزیشكە ئاشكراشیكرد:" قەڵەوی وا دەكات بەرگری جەستەی مرۆڤ بە گشتی بەهێز بێت، بەتایبەت لە زاڵبوون بەسەر نەخۆشییە درمەكان و هەوكردن دا".

هەر لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە، ئەو كەسانەی كە كێشی زیادیان هەیە، بە شێوەیەكی خێراتر و كاریگەرتر دەتوانن بەسەر نەخۆشییە درمەكان و ڤایرۆس و بەكتریا و هەوكردنەكاندا زاڵ بن و چاك ببنەوە.

وەك لە توێژینەوەكەدا هاتووە، كەسانی قەڵەو كەمتر مەترسی نەخۆشی لەبیرچوونەوەیان لەسەرە، هاوكات كەسانی قەڵەو تەمەنیان درێژە، لەوبارەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕ رایگەیاندووە، قەڵەوەكان لەكاتی نەخۆش كەوتندا وزەیەكی زیاتر دەبەخشن بەجەستە ئەوەش وادەكات زووتر چاك ببنەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن