پشتیوان زاهیر
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ته‌نز نین، به‌ڵكو واقیعی ژیانی ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤه له‌ماڵه‌وه:
- رۆژ نه‌بوو ئێمه له سایتی راچڵه‌كین زیاد له سێ هه‌واڵی رووداوی هاتووچۆو بڵانهكهینهوه، به‌داخه‌وه زۆربه‌یان گیانیشیان له‌ده‌ست ده‌دا، یان بۆ هه‌تا هه‌تا به نیوه مرۆڤی ده‌مانه‌وه.
- هه‌فته نه‌بوو كه‌باب و خواردنی چه‌وری بازاڕ جه‌ڵته‌ی به 50 كه‌س لێنه‌دایه.
- ئاماری ته‌ڵاق له‌مانگێكدا جار هه‌بوو ده‌گه‌یشته 100 كه‌س، به‌ڵام ئه‌م مانگه‌ی كه‌ره‌نتینه كابرا به‌ناچاری مه‌جبووره له‌ماڵه‌وه تهفاهووم بكات له ترسی كۆرۆنا.
- له‌خۆوه ئه‌چووی بۆ بازاڕ شتیوات ئه‌كڕی دوایی كه ده‌هاتیه ماڵه‌وه نه‌تده‌زانی ئه‌و پاره‌یه‌ت بۆ به‌و شته هیچه سه‌رف كردووه.
- سوپاس بۆخودا ئێستا ژینگه وا پاك بۆته‌وه له‌سه‌ر گۆیژه‌وه له سلێمانی ده‌ڕوانی ئه‌گه‌ر زۆر دیقه‌ت بكه‌ی فه‌رعه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ماڵی خۆتان ده‌دۆزیه‌وه.
- زه‌لام هه‌بووه به مانگ و هه‌فته له‌گه‌ڵ ماڵ و منداڵه‌كه‌ی نانی نه‌خواردووه، ئێستا سێ ژه‌مه هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ن.
ده‌یان سوودی تر هه‌یه له‌م دۆخه‌دا كه ده‌مێك بوو نه‌ك كورد، ده‌بوو مرۆڤایه‌تی پێویستی پێ بوو.
كارگه‌كان بكوژێنه‌وه، ئۆتۆمبێله‌كان له هاتوچۆ بووه‌ستن، مرۆڤ بچێته‌وه ناوخۆی و ناچار به بیركردنه‌وه بكرێت .. هتد..
پشت به‌خوا ئه‌م دۆخه تێپه‌ڕده‌بێت و ژیانیش ئاسایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام عیبره‌ت وه‌رگرتن له‌م رۆژانه گرنگه.
هه‌موو شتێك له ژیاندا نرخی خۆی هه‌یه، هه‌رگیزاو هه‌رگیز ئه‌و چركه‌ساتانه به‌كه‌م مه‌بینه، دڵنیای له‌وه‌ی رۆژێك نایه‌ت خۆزگه به‌م رۆژانه‌ی ماڵه‌وه‌ت بخوازی كه تێیدا به‌ناچاری كه‌ره‌نتینه‌ی؟
بیری هاورێكانت ده‌كه‌یت؟ ده‌یان ئێواره خۆت لێشاردووهتهوه!
ئێستا كه ده‌چیته حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه‌ت، هه‌وایه‌كی پاك هه‌ڵمژه ده‌زانی كه ژینگه پاكه، ئه‌ی بۆ گاڵته‌ت به‌وانه ده‌كرد كه ده‌یانوت له‌پێناو پاك راگرتنی ژینگه‌دا با به‌پایسكل هاتوچۆ بكه‌ین؟
بیری ئیسكان و سه‌هۆڵه‌كه ده‌كه‌یت؟ ئه‌ی شه‌وان به كیلۆیه‌ك گوڵه‌به‌رۆژه‌و ده‌به‌ی ئاو بۆچی شۆستهكانیتان پیست ده‌كرد؟