وەزیری دارایی: دەبێ بیر لە دەستكاریكردنی موچە بكرێتەوە

کوردستان

26/03/2020     ژمارەی بینراو 3645

راچڵەكین

وەزیری دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێم پێشبینی دەكات لەمەودوا پارەكەی بەغدا بۆ هەرێم دوابكەوێت و راشیدەگەیەنێت: لەو دۆخەی ئێستا كە خەرجییەكان زیاترن لە داهات، دەبێ بیر لە دەستكاریكردنی مووچە بكرێتەوە.
 
ئاوات شێخ جەناب، رایگەیاند:" لە ئێستادا كە نرخی نەوت دابەزیوەو داهاتی ناوخۆش كەمبووەتەوە، دەبێ وەك هەستكردنێك بە بەرپرسیاریەتی، بیر لە دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران بكەینەوە".

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ لە بەغداو بڵاوبوونەوەی ڤیارۆسی كۆرۆنا، پێشبینی دەكرێت لەمەودوا حكومەتی عێراق نادرنی پارەی هەرێم دوابخات.

ئاشكراشیكرد، لەئێستادا خەرجییەكانی حكومەت لە داهاتەكانی زیاتر بووە، وتی: ئەگەر راستگۆ بین و هەست بە بەرپرسیارێتی بكەین، دەبێ بیر لە دەستكاریكردنی مووچە بكرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن