چین؛ دوای حەوت رۆژ.. یەكەم تووشبووی ناوخۆیی بە كۆرۆنا تۆماركرا

جیهان

27/03/2020     ژمارەی بینراو 572

راچڵەكین-

لەدوای حەوت رۆژ، چین یەكەم حاڵەتی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا تۆماركرد. 

ئاژانسی هەواڵیی شینخوا بڵاویكردەوە، لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنجشەممە  55 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆماكراون كە 54 یان لەدەرەوەی ئەو وڵاتە گەڕاونەتەوەو تەنها یەكێكیان  تووشبووی ناوخۆییە. 

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوە كراوە كە ژمارەی حاڵەتەكانی توشبوون بە پەتاكە لەو هاووڵاتیە بیانیانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە چوونەتە ئەو وڵاتەوە و بە ''حاڵەتەكانی هاوردە'' ناودەبرێت گەیشتووەتە 595حاڵەت.

لە دوێنێوە تا ئێستا پێنج كەس بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ژمارەی ئەوانەی بەو پەتایە لە چین گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و 296 كەس.

تا ئێستا لەناوخۆی چین تێكڕا 81هەزار و 782حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوە. هاوكات 74 هەزارو 173 تووشبوو چاكبوونەتەوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كە لە كانوونی یەكەمی ٢٠١٩دا لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبای رۆژهەڵاتی چین سەریهەڵدا، لە ماوەیەكی كورتدا بەتەواوی ئەو وڵاتە و وڵاتانی جیهاندا، بڵاوبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن