كۆرۆنا لە ئێران قوربانی زیاتری لێدەكەوێتەوە

جیهان

27/03/2020     ژمارەی بینراو 599

راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو وڵاتە راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ هەیینی 27-3-2020 رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 144حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناو  2هەزارو 962حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون.

تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 2هەزارو 378

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستا 32هەزارو 332حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆماركراون. 

تەندروستی ئێران دەڵێت، تائێستا 11هەزارو 133تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵوحاڵی خۆیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن