ریال مەدرید بەردەوامە لەڕاماڵینی یانەكانی لالیگا

وەرزش

23/10/2022     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین-

لە ١١مین هەفتەی خولی یانە پلە یەكەمەكانی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدریدی پێشەنگ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی سێڤیلیای كرد و بە ئەنجامی ٣-١ سەركەوتنی بەسەردا تۆماركرد.

ریال مەدرید كە بەخێرایی دەستی بە جووڵە كرد لە خولەكی پێنجەمدا لە رێگەی لوكا مۆدریچ-ەوە، یەكەم گۆڵی تۆمار كرد و نیوەی یەكەمی یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەكەدا، یانەی سێڤیلیا زیاتر بۆ یەكسانبوون هەوڵی دەدا و هێرشی بۆسەر گۆڵی بەرامبەر دەكرد و لە خولەكی ٥٤دا، لەڕێگەی یاریزانی ئەرجەنتینی، ئیریك مانوێل لامێلا گۆڵێكی تۆمار كرد و ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.

راهێنەری ریال مەدرید، كارلۆ ئەنچیلۆتی گۆڕانكاری لە ریزی یاریزاناندا كرد و هەر یەك لە لوكاس، رودیگێر و ئاسینسیۆ-ی لە بری كارڤاخال، مێندی، مۆدریچ هێنایە نێو یاریگا و لە خولەكی ٧٩دا، دووەم گۆڵی لە رێگەی لوكاس و دوایین گۆڵیشی لە خولەكی ٨١ لە رێگەی فیدریكۆ ڤالڤیردی تۆمار كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی ٣-١ بردەوە.

بەو ئەنجامە ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی گەیاندە، ٣١ خاڵ و پارێزگاری لە نازناوەكەی كرد. سێڤیلیاش بە ١٠ خاڵ ریزبەندی ١٤مینی گرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن