بارسێلۆنا سەركەوتنێكی گەورەی بەرامبەر ئەتلەتیكۆ بیلباو بەدەستهێنا

وەرزش

24/10/2022     ژمارەی بینراو 227

راچڵەكین-

لە گەڕی 11هەمی لالیگای ئیسپانیا ، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نو میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ بیلباوی كرد و سەركەوتنێكی گەورەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر بەسەردا تۆمار كرد.

لە خولەكی 12ی یارییەكەدا، عوسمان دێمبلی بەلێدانی سەر، گوڵی یەكەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد و دواتر لە خولەكی 18دا، سێرجییۆ رۆبێرتۆ بە شوتێكی بەهێز گۆڵی دووەمی لە یانەی میوان تۆمار كرد.

لە خولەكی 22 یارییەكەدا، رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی گۆڵی سێیەمی بۆ یانەكەی تۆمار كرد، هەروەها فێران تۆڕێس لە خولەكی 73ی یارییەكەدا، گۆڵی چوارەمی بۆ بارسێلۆنا تۆمار كرد.

بەم سەركەوتنەش بارسێلۆنا كە ریزبەندی دووەمی گرتووە لە لا لیگادا، كۆی خاڵەكانی بۆ 28 خاڵ بەرزكردەوە و ژمارەی خاڵەكانی یانەی ئەتلەتیكۆ بیلباویش لە 18 خاڵدا مایەوە بە ریزبەندی شەشەم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن