راچڵەكین –
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە دانیشتنی ئەمشەودا، متمانەی بە 21 كاندیدی پۆستە وەزارییەكان لە كابینەی نوێی حكومەت بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بەخشی و تەنها دوو وەزارەت ماوە كە وەزیرەكانیان متمانەیان پێبدرێت.
هاوكات، ئەنجومەنی نوێنەران، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، متمانەی بە پرۆگرامی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی بەخشی.
لەئێستادا تەنها دوو پۆستی وەزاری ماوە كە متمانەی پێبدرێت، كە هەردوو پۆستەكە لە پشكی كوردە.
ناوی ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق:
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران
فوئاد محەمەد حوسێن، وەزیری دەرەوەو جێگری سەرۆك وەزیران
محەمەد عەلی تەمیم، وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆك وەزیران
حەیان عەبدولغەنی عەبدولزەهرە سەواد، وەزیری نەوت و جێگری سەرۆك وەزیران
تەیف سامی محەممەد شەكرچی، وەزیری دارایی
خالد سەلام سەعید شوانی، وەزیری داد
سابت محەمەد سەعید، وەزیری بەرگری
عەبدولئەمیر كامل شەممەری، وەزیری ناوخۆ
زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبا
ساڵح مەهدی موتەڵب حەسناوی، وەزیری تەندروستی
عەباس جەبر عەلیاوی، وەزیری كشتوكاڵ
ئەحمەد جاسم سابر ئەسەدی، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
خالد بەتتاڵ نەجم عەبدوڵڵا، وەزیری پیشەسازی و كانزاكان
نەعیم عەبد یاسر عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئیبراهیم نامس موسا جبوری، وەزیری پەروەردە
ئەسیر داوود سەلمان، وەزیری بازرگانی
ئەحمەد فەكاك ئەحمەد بەدرانی، وەزیری رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەوار
ئەحمەد محەممەد حسین قاسم، وەزیری رۆشنبیری و لاوان
ئیڤان فایەق یەعقوب جابرو، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق
عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوەكانی ئاو
هەیام عەبدو كازم یاسری، وەزیری گەیاندن
رەزاق محێبس عەجیمی، وەزیری گواستنەوە