شاباز زەمانی دەستگیركرا

هەمەڕەنگ

10/11/2022     ژمارەی بینراو 5033

شاباز زەمانی

راچڵەكین-

شاباز زەمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی-یەوە دەستگیركرا. بەگوێرەی زانیارییەكانی راچڵەكین، دەستگیركردنی ئەو گۆرانیبێژە پەیوەندی بەچەند سكاڵایەكەوە هەیە.

راچڵەكین زانیویەتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گۆرانیبێژ شاباز زەمانی لە‎لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیر كرا، ئەمەش دوای ئەوەی چەند خێزانێك سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار كردبوو لای دادوەری توندوتیژی دژی ئافرەتان.

بڕیاربوو ئەمشەو شاباز زەمانی لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی شاری سلێمانی، شەوە ئاهەنگ بگێڕێت، بەڵام لەلایەن یەكێك لە ئەدمینەكانی پەیجەكەی، هەواڵی هەڵوەشانەوەی ئاهەنگەكەی بڵاوكرایەوە.

جێی باسە، ئەمە چەندین جارە سكاڵا لە دژی ئەو گۆرانیبێژە دەجوڵێندرێت، تائێستاش لە شەوە ئاهەنگەكانی دا چەندین رووداوی شەڕو تەقەكردن روویداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن