شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا روو لە عیراق دەكات

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 168

راچڵەكین –

وەزارەتی تەندروستی عیراق، هاتنی شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنای راگەیاندو سەرجەم دەزگا تەندروستییەكانیشی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا ئاماژەی بەوەكرد كە عیراق كەوتووەتە ناو شەپۆلێكی نوێی پەتای كۆرۆنا.

وتیشی:" وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاریی پێویستی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پشەپۆلە نوێیەكەی كۆرۆنا كردووەو دەزگا تەندروستی و پزیشكییەكانیشی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە".

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكرد كە هەرچەندە ئەم شەپۆلە نوێیەی كۆرۆنان بەراورد بەوانی پێشوو، كاریگەریی كەمترە، بەڵام كاریگەریی توندی لەسەر ئەو كەسانە دەبێت كە تائێستا ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.

ماوەی چەند مانگێكە كاریگەریی كۆرۆنا بەتەواوەتی لەسەر عیراق نەماوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ئەو پەتایە زیاتر لە 25 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن